حلقە در گوشی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  6126 بینین
حلقه در گوشفارسیی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
با نەناڵێ، لێی مەدە عَنْ لَطْمِهِ كفَّ الْكفَهعەرەبی!
نەی، کە ساحیب سێرڕە، سەر تا پا بە ئەمری کنْعەرەبی کونە
باتینی قِفْ قِفْ عَلی سِرِّیعەرەبی، بە زاهیر قەف قەفە
خۆشترە عوزری گونەهکاران لە سەد زیکری ڕیا
ئەم بە نەرمی عەفوە عەفوە، ئەو بە توندیی عەف عەفە
شێخی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەللەی من دەفە، نەک میندەفە
خادیمی مەخدوومییە، ماقووڵی ناماقووڵییە
لەم دەرە ئاسەف سولەیمانە، سولەیمان ئاسەفە
ساحێبی علم الکتابعەرەبیە موتریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە اخوان الصفاعەرەبی، ئاسەف سەفە
جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
تەبعی نالیناسناوی ئەدەبی توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاهـ
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟!