موساوی وەک یەک و لوولن لە هەردوو لاوە زولفەینی

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1834 بینین
موساوی وەک یەک و لوولن لە هەردوو لاوە زولفەینی
نموونەی عەکسی حەرفی «میم» و «نوون» و «واو»ە زولفەینی
بە داوە، کرژ و خاوە، یەعنی ئاڵۆزاوە زولفەینی
دوو تاوە، دوو سیان و شێوەکەی شێواوە زولفەینی
پەرێشان و شکستە و سەرنیگوون داماوە زولفەینی
تومەز بادی سەبای چین و خەتای لێ داوە زولفەینی
لە جێی پاوانە و گەردنلغی داناوە زولفەینی
کە وەک ئەژدەر لە پێ و گەردنی ئاڵاوە زولفەینی
دو جادوو ماری مەغزی ئادەمی خواری قەرار داوە
لەسەر شانی، وەکوو زەححاک و، ناوی ناوە زولفەینی
بە توڕڕە وەک پەڕی تاوس، بە گەردەن ئاهووە، یەعنی
لەسەر ئاهوویی گەردەن هەردوو حەڵقەی داوە زولفەینی
بە زاهیر زوڵمەت و دوودە، بە باتین نوور و، نارێکی
لە عوود و عەنبەر و میشکی خەتای بەرداوە زولفەینی
شکەنجی تاری پڕ میشکی تەتار و تارە، ئەمما ئەو
دوتا و، هەر تایە بارێکی لە عەنبەر ناوە زولفەینی
وەکوو دوودی سیاهە ئاهی نالیناسناوی ئەدەبی و، ئەم، ڕەقیبانە
لەسەر تا پێ لە بەرگی مەرگ و ماتەم ناوە زولفەینی