وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
از کتاب:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
اثر:
شکری فضلی (1882-1926)
1 دقیقه
1066 مشاهده
وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
ئێستاکە لە هەر لاوە پەرێشان و بڵاوە
خاڵی سیەهـ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو
بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە و داوە
چون ماهـ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل
نەعلی فەرسی ڕشکی، مەهـ و قورسی هەتاوە
مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم
هۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە
زۆر هەممیتخلص بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە
هەر خوێنی شەهیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە