وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
1 خولەک
1074 بینین
وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
ئێستاکە لە هەر لاوە پەرێشان و بڵاوە
خاڵی سیەهـ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو
بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە و داوە
چون ماهـ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل
نەعلی فەرسی ڕشکی، مەهـ و قورسی هەتاوە
مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم
هۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە
زۆر هەممیناسناوی ئەدەبی بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە
هەر خوێنی شەهیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە