لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  1104 بینین
لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە
پەرێشان حاڵە قوربان، عاجز و غەمبار و بیمارە
شیفام با ماچی لێوت قەت نییە ئێستاکە، دڵ چونکە
بە نووکی خەنجەری موژگانی خوونڕێژت بریندارە
بنازم وردە غەمزەی چاوی مەستت ئەی کەمان ئەبرۆ!
کە وا بۆ کوشتنی عاشق عەجەب تیرێکی خوێنخوارە
ئەگەر بۆ سەیدی مورغی دڵ نەبێ کاکۆڵی موشکینت
لەبەر چی هەر وەها چین چین و پێچاوپێچ و خوارە
لە چینی پەرچەمی تۆدا سەبا سست هاتە سەفحەی باغ
مەگەر سەرمەستە قوربان بۆیە وا ئاهیستە ڕەفتارە
بە کوشتن شاد ئەبم ئێستا، بە شەرتێ گەر بەجێ بێڵێ
لە دڵدا خەنجەرێ بۆ یادگار ئەو شۆخە غەددارە
حەمەد بەگناوی تایبەت تا بڵێی شیرینە هەممیناسناوی ئەدەبی هەروەکوو نەزمم
کە هەم مەشهووری ئافاق و پەسندی یار و ئەغیارە