لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  1353 بینین
لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ
لە کونجی میحنەتی غەمدا هەتا کەی دەستەئەژنۆ بێ
بە ماچێ بێ، بکە دەرمانی زامی کوشتەکەت جانا
هەتا کەی دڵ برینداری خەدەنگی فیرقەتی تۆ بێ
سەراسەر عالەمت خستۆتە حیرەت ئەی پەری! چونکە،
کەسێ نەیدی بەری عەرعەر ترنج و سێو و لیمۆ بێ
هیلاکم من بە دەستی فیرقەتت، لوتفێ بکە ئاخر
هەتا کەی جان و دڵ نەشئەی شەرابی وەسڵەتی تۆ بێ
بە میقرازی غەمی، کۆتا بووە ڕشتەی حەیاتی من
جەوابی ئەو نییە هەممیناسناوی ئەدەبی هەتا کەی «های» و «یاهۆ» بێ؟