ڕەقیبی بەد لقا یا ڕەب ئەسیری دەردی میحنەت بێ

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  912 بینین
ڕەقیبی بەد لقا یا ڕەب ئەسیری دەردی میحنەت بێ!
فتادەی بەحری غەم، دووچاری گەردابی مەشەققەت بێ
بە ئوممێدی مرووەت، بێ نسیبی کەی، عەبەس چونکە
لە دنیا هیچ کەسێ نەیدیوە بەد، ساحیب مرووەت بێ
ئیلاهی کوێر ببن جوملە ڕەقبیان یەک بە یەک! تا کەی،
ئەسیری ناری فیرقەت بم؟ دەمێ با وەقتی وەسڵەت بێ
ڕەقیبی سەگ سیفەت چاری بە نان و دەرزییە هەممیناسناوی ئەدەبی
عیلاجی دوور کونەندەی هەر ئەوە، با تووشی زەحمەت بێ