عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  1103 بینین
عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی
ئەسیری سەڕسەڕی نیسیانە ئێستا نافەیی چینی
لە بەیتی ڕوومەتی خاڵی سیاهی وەک حەجەر وایە
کە بۆیە عالەمێ ئێستاکە وا موشتاقە بۆ دینی
لەبۆ باغی نەزاکەت نەونیهالێکە سەمەن بۆیە
لەگەڵ بەرگی بەهەشتی ڕەشک ئەدا ئەندامی سیمینی
لە زەخمی چەشم، یا ڕەب دوور کەوێ گوڵزاری حوسنی یار
ڕواوە سونبولی خۆشبۆ لە سەر ئەو سنگی نەسرینی
ئەمیر ئیبنی ئەمیرە، هەم لە حوسنا میری میرانە
لە دنیا دین ئەکا یەغما، عەقیقی لێوی شیرینی
تەماشاگاهی ڕوخساری حەمەد بەگناوی تایبەت تا مویەسسەر بێ
ئەمن چ بکەم لە خولد و کەوسەر و گوڵزاری ڕەنگینی
لەگەڵ عوششاقە گوفتی هەر بە خەنجەر هەممیناسناوی ئەدەبی ئەو شۆخە
خودا بمکا فیدایی خەنجەر و دەستی بلوورینی