بە قامەت سەروی بوستانە بە ڕوخ وەک ماهی تابانە

از کتاب:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
اثر:
شکری فضلی (1882-1926)
 1 دقیقه  1516 مشاهده
بە قامەت سەروی بوستانە، بە ڕوخ وەک ماهی تابانە
عەقیقی لێوی عیسا دەم، ئەمیری جەمعی خووبانە
بە گەردن ئاهوویی چینە، بە کاکۆڵ خاڵی موشکینە
لە نەسلی ئادەمە ئەمما لە جوملەی حوور و غیلمانە
پەشێواوە لە سەر سەفحەی عوزاری حاشیەی پەرچەم
لە دەرکی مەعنییی خەتتی، خیرەد داماو و حەیرانە
عەجایب موعجیزێکم دی لە باغی حوسنی جانانە
لەسەر بەرگی گوڵی ئەحمەر بنەفشەزار و ڕەیحانە
لە بۆ نەخچیری دڵ هەممیتخلص موهەییا نێرگسی مەستی
موژەی تیر و کەمان ئەبرۆ، بە غەمزە ئافەتی جانە