ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  1782 مشاهده
ئەڵڵاهـ... ئەڵڵاهـ... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!
دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ
واجبە مەدحی بکا هەرچی کە ماڵێکی هەیە
ئەهلی ئەم شارە هەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون
یووسفی میسرە، عەجەب جاهـ و جەلالێکی هەیە!
گەر خەیاڵی دەهەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە،
دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیاڵێکی هەیە!
خەتی سەبزی لە کەناری لەبی، نالیتخلص! هەروەک
خزراعلامی زیندە لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە