ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1794 بینین
ئەڵڵاهـ... ئەڵڵاهـ... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!
دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ
واجبە مەدحی بکا هەرچی کە ماڵێکی هەیە
ئەهلی ئەم شارە هەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون
یووسفی میسرە، عەجەب جاهـ و جەلالێکی هەیە!
گەر خەیاڵی دەهەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە،
دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیاڵێکی هەیە!
خەتی سەبزی لە کەناری لەبی، نالیناسناوی ئەدەبی! هەروەک
خزرناوی تایبەتی زیندە لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە