بێ جوێ بوونەوەیێ زەخم و برین و ئەسەرێ
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1430 بینین
بێ جوێ بوونەوەیێ، زەخم و برین و ئەسەرێ،
تیری موژگانی درێژت لە جگەر تێدەپەڕێ
سۆفیی خەڵوەنشین بۆ نەزەرێکی گوڵی ڕووت
ڕەنگە وەک نەرگسی تەڕ چاوی سپی بێت و دەرێ
زوڵفی دوو تایی ترازوو مەسەلی دڵکێشت،
ڕۆح دەکێشن بە دوو سەر، ئەم بە سەرێ، ئەو بە سەرێ!
من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش سەیدی حەرەم
موددەعی، هەروەکوو سەگ، بۆ چی بە ئێمە دەوەڕێ؟!
یادی چاوی بە فوتوورت لە دەرووندا مەرەزە
غەمی زوڵفی بە خەمت بوو لە دڵمدا بە گرێ
وەکوو پەروانە بە شەو هێندە بە موشتاقی دێم،
بە چرای کوڵمتەوە، ڕەنگە عەسەس لێم بگەڕێ
لە جگەرگۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ
بێخەتا کەس نییە ڕازی کە لە ئەولادی درێ
ڕاستی جەوهەرییە تیغی زوبانی نالیناسناوی ئەدەبی
نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قسەی پێ دەبڕێ