تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 2 دقیقه  7431 مشاهده
تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە
ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە!
ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە
دامەنی پاکی مەداری دائیرەی خامەک نیە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە
شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە
لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە
پڕجەفایە، بێوەفایە، زوود جەنگە، دێر سوڵح
سەد درێغ و حەیفە تەبعی ڕۆزگاری گرتووە
یادی کانی دمدماعلام و سەرچاوەکەی مێگوڕاعلام دەکا
بەکرەجۆاعلامی چاوم کە شێوەی سەرچناراعلامی گرتووە
بێمەحابا ئاو دەڕێژێ گەهـ بە فەور و گەهـ بە دەور
چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە
شەمعی بەزمی من کە وا سووتاوە، زەرد و ئەشک ڕێژ
قەت نییە فەردێک نەڵێ ڕەنگی مەزاری گرتووە
موددەعی زەجرم دەکات و، پێم دەڵێ: سەبرت ببێ
کەر بە لەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە!
نالیتخلص وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە
باعیسی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە