تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 2 خولەک  7428 بینین
تا لە من ئەو زوڵفە ڕێی بۆسە و کەناری گرتووە
ناودەمم بێ شوبهە تامی زەهری ماری گرتووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە!
ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە
دامەنی پاکی مەداری دائیرەی خامەک نیە
خوێنی مەقتوولانە وا دامێنی یاری گرتووە
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە
شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو،
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە
لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە
پڕجەفایە، بێوەفایە، زوود جەنگە، دێر سوڵح
سەد درێغ و حەیفە تەبعی ڕۆزگاری گرتووە
یادی کانی دمدمناوی تایبەت و سەرچاوەکەی مێگوڕناوی تایبەت دەکا
بەکرەجۆناوی تایبەتی چاوم کە شێوەی سەرچنارناوی تایبەتی گرتووە
بێمەحابا ئاو دەڕێژێ گەهـ بە فەور و گەهـ بە دەور
چاوی من موددێکە شێوەی ئابشاری گرتووە
شەمعی بەزمی من کە وا سووتاوە، زەرد و ئەشک ڕێژ
قەت نییە فەردێک نەڵێ ڕەنگی مەزاری گرتووە
موددەعی زەجرم دەکات و، پێم دەڵێ: سەبرت ببێ
کەر بە لەعنەت بێ کە کەی عاشق قەراری گرتووە!
نالیناسناوی ئەدەبی وا دائیم کە مەشغووڵی فوغان و ناڵەیە
باعیسی هیجرانی یارە دڵ شەراری گرتووە