خەیاڵم وا لەسەر کێوی سەفینە

فکر و ئارەزووم
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  342 مشاهده
خەیاڵم وا لەسەر کێوی سەفینە
گەر باوەڕ ناکەی وەرە بمبینە
فکر و ئارەزووم هەر وەکوو فەرهاد
بە ڕۆژ و بە شەو خاڵی شیرینە
ئیمڕۆ لە شادی دەم بە پێکەنین
وام لەناو باخێ گوڵ و نەسرینە
ویردی زمانم چیرۆکی لەیلا
لە دڵ من وایە ئاوێنەی ژینە
گەر بێتوو چاوم لە تۆ ببڕێ
بەشم هەر مەینەت زار و گرینە
غەم لام باری کرد شادیم گەشاوە
باخچەی گوڵاڵەی دەورم پەرژینە
لوتفیتخلص غەم مەخۆ زۆرت نەماوە
ئیمڕۆکەت وەکوو ڕۆژی پێشینە