چاوەکانت بۆتە باعیس ئەشکی ڕوونی چاوەکەم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  837 مشاهده
چاوەکانت بۆتە باعیس ئەشکی ڕوونی چاوەکەم
تیغی ئەبرۆت باعیسە بۆ مەنعی خورد و خاوەکەم
غەمزەکانت هەروەک و تیرێ لە دڵ تەئسیری کرد
بۆتە مەنعی خواردن و خەو ژین و نان و ئاوەکەم
دڵ وەکوو ڕاوچی ئەویش وا بۆتە کارئاسکی خەتا
من خەتاکارم لە بۆیە بۆتە مانیع ڕاوەکەم
بێ خەبەر وەک وەحشی وا بووم ەر ئەسووڕام دەشت و دەر
هەر وەکوو تەیری لەناکاو تووشی دان و داوەکەم
پەیڕەوی قەیسی بێ چارە لازمە بۆ من ئیتر
هەر ڕەفێقی وەحشی دەشتی و دووری دایک و باوەکەم
سەد وەکوو لوقمان کەبێت و کووا ئەکا دەرمانی دڵ
دیدەنی ئەو کافیە بۆ زامی جەرگ و ناوەکەم
بەس تەمەع لوتفیتخلص بکە دونیایی دوون باقی نییە
غەم بخۆ بۆ مردنی خۆت کوانێ تۆیی چاوەکەم