کەوا زەڕتایی یەکتایی دەڵێی خورشیدی ئافاقە
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
1496 مشاهده
کەوا زەڕتایی یەکتایی دەڵێی خورشیدی ئافاقە
مەڵێ خورشیدی ئافاقە، بڵێ میهرێ کەوا تاقە
ڕەیاحین پەرچەم و، لالە کولاهـ و، یاسەمەن توڕڕە
بەنەفشە خاڵ و، نەرگس چاو و، گوڵ زار و سەمەن ساقە
بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕ وەسف و چ بێ عەیبە:
بە چاو مەست و، بە دڵ هوشیار، بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە!
نەوای ئاهەنگی قَدْ قامَتْعربی تەریقی جەمعی زوههادە
قەد و قامت بە لەهجەی ڕاستی تووبایی عوششاقە
بە زوڵفی تۆیە وابەستە، لە من دڵ گەر پەرێشانە
بە ئەبرۆی تۆیە پەیوەستە، ئەگەر تاقەت لە من تاقە
بە نەهری کەوسەر و شیر و عەسەل چەند تینووە سۆفی
لەبی نالیتخلص دوچەندان بۆ لەبانی لەعلی موشتاقە