وەرە ساقی بە شین و نەدب و واوەی

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  3293 مشاهده
وەرە ساقی! بە شین و نەدب و واوەی
ئەوا فەرشی حەیاتی خۆم دەکەم تەی
دەزانی خۆ دەچینە جێی غەریبان
بە مەرگی خۆت ئەگەر چاوان سیا کەی!
گلە ناکەم ئەوەندەی دەنکە جۆیێ
ئەگەر کەللەی سەریشم پڕ لە کا کەی
هەموو وەقتم دوعایە: داخۆ کەی بێ
بە تیرێکم شەهیدی کەربەلا کەی؟!
چ خۆشە من وەکوو تازی بنووڕم
ئەتۆش هەر وەک غەزالەی بەڕ هەڕا کەی!
بە حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا
مەگەر عومرێ دوبارەم پێ عەتا کەی
گوتت: نالیتخلص! ئەتۆ بمرە ئەمن دێم
خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!