ئەی ساکینی ڕیازی مەدینەی مونەووەرە
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
7 دقیقه
5542 مشاهده
ئەی ساکینی ڕیازی مەدینەی مونەووەرە
لوتفێ بکە، بفەرموو: مەدینەی منەو، وەرە
عەرشی بەرین کە دائیرەیە، ڕەوزە مەرکەزە
فەرشی زەمین بە عەرسەیی تەیبە موجەوهەرە
تەیبە کە یەعنی عەکسی بەقیعی هەموو عەبیر
تەیبە کە یەعنی مایەیی ئەو میشکی ئەزفەرە
تەیبە کە یەعنی ڕۆژ و شەوی تیبی عالەمە
ڕۆژی کە وشکە، شەو تەڕە، کافوور و عەنبەرە
لێوم، لە ڕۆژی ڕۆشنی کافووری وشکی، وشک
چاوم، لە شەبنمی شەوی وەک عەنبەری تەڕە
تەیبە کە یەعنی تەییب و تاهیر بە ڕەوحی ڕۆح
فەرقی ئەڵێن: گڵی لە گوڵ، ئاوی لە کەوسەرە
یەعنی گوڵاوی قودسە گڵاوی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکە چاکە پاکەوو ئەو ئاوە مەتهەرە
نالیتخلص کە وا سەگی سەگی ئەو مەرز و بوومەیە
ئەمما سەگی موعەللەمی بێدەنگ و بێوەڕە
فەرشی پەڵاسە، دۆشەکی خاکە، سەرینی بەرد
بێ تووک و، ڕووت و قووت و، فەقیر و قەلەندەرە
بێ تووکی جیفەخواری و گورگین و بێوجوود
لەم ئاو و خاکە زاهیر و باتین موکەددەرە
گەردەن کەچی قەلادەیی ڕستی وەفاتە، دێ
بۆ ڕاوی بێنی ئەو دەر و دەشتە موعەتتەرە
دا کووچە کووچە خۆڵی بەسەردا بکا بە چنگ
لەو خاکە ئەفخەرە کە هەموو تاج و ئەفسەرە
کهف الأنامعربیی هیجرەتی ئەسحابی بێ ڕوقوود!
بیکە بە خاکی خادیمی قیتمیری ئەو دەرە
بەڵکوو لە فەڕڕی تەیبە کە تیبی پەیەمبەرە
ساکن ببێ گەڕۆڵیی ئەو کەلبە بێ فەڕە
پەیغامبەر و حەبیبی خودا، خاتَمُ الرُّسُلعربی
ڕەوزەی لە ئەرز و سایە لەسەر چەرخی ئەخزەرە
قەت سێبەری دەبێ لەسەر ئەم ئەرزە فانییە
ئەو تاقە نەخلی عەرشە کە تووبایی سێبەرە؟!
ئەو سێبەرە کە قوببەیی فیردەوسی باقییە
ئەو سێبەرە کە خێوەتی سەحرایی مەحشەرە
ئەو سێبەرە کە عالەمی عولویی لە نوورییە
شەمس و نوجووم و هەرچی لەواندا موقەڕڕەڕە
ئەو سێبەرە کە مەزهەری حوببی خودایییە
کەنزی موتەلسەمی نەزەری حەییی ئەکبەرە
جێ بازی مەقدەمی شەوی قەدر و مەعاریجی
سەربانی عەرش و کورسی و جوبریلی شەهپەڕە
دنیای چلۆن دەوێ کە بە قەد هیممەتی نەکرد
ئەم خەلعەتە کە ئەتڵەسی نۆ چەرخی ئەستەرە
تەشبیهی حوسنی فائیقی، ئاخر، بە چی بکەم!
نووری سونووحی تەلعەتی سەد لەوحی ئەنوەرە
مەعلوومە چونکی جەمعی ڕوسول موقتەبیس لەون
یووسف یەکێ لەوانە کە سەرلەوحی دەفتەرە
گوفتاری نۆشی شاهیدی سەد شەهدی فائیقە
ڕوخساری خۆشی أَظْهَرُ مِنْ شمسعربیی ئەنوەرە
ئەو شاهی ماهی میسرە، ئەهالی لە ڕێی سوجوود
قورئان دەڵێ کە بەندە ئەمەو بەندە پەروەرە
ئەو دێ دەبا بە کەشمەکەش، ئەم دێ دەبا بە لوتف
ئەو شاهی دڵبەرە، نە شەهەنشاهی دڵدەرە
ئەفرادی مورسەلین هەموو یەک ڕازە، ئام کەلام
لەم جێگەدا بزانە موقەددەم موئەخخەرە
شوبهەی نییە کە شەمس و قەمەر سێبەری ئەون
نیسبەت بە هەردوو وەجهی وەکوو نوور و سێبەرە
بورهانە سوورەتی بەشەری چونکە نوورە، نوور
بێ زیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت موعەببەرە
واقیف بە هەرچی کەتمی خەبایایی مازییە
عالیم بە هەرچی دێت و دەبێت و موقەددەرە
ئەو ڕووی لە کەعبە، کەعبە بە ڕووی ئەو موشەڕڕەفە
یەعنی جەبینی قیبلە و میحراب و مینبەرە
با بێینە سەر وەجاهەتی قەدری لەکن خودا
بۆ عاسیان لە مەغفیرەت و سەرفی مەغفیرە
ڕەحمەت بە حوسنی سوورەتی ئینسان زوهووری کرد
خَیرُ الْبَشَرعربی لەقەب بە شەفاعەت موبەششەرە
موژدە لە عاسیان کە ئەو ئیقبالی ڕەحمەتە
ئیسمی ڕەحیم و غەوس و شەفیع و موخەییەرە
ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک!
بنواڕە حاڵی هالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە
حیفزت شەبان و، ئێمە ڕەمە و، ئەو لەعینە گورگ
ئەم نەفسە گورگە مێشە لەگەڵ ئەو بەد ئەختەرە،
دائیم لە جەنب و خوار و کەمیندا بە ڕۆژ و شەو
بۆ فرسەتە لە ڕێگەیی ئیمانی ئەم مەڕە
ئێمە بەقیعی غیرەتی تۆمان حەزیرەیە
ئەم نەفسە گورگە مێشە شەیاتینی عەسکەرە
خۆی کردووە بە گەورە و قەڕڕاڵی موڵکی تەن
پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوزەتم
سێ ئیلتیجام هەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە
ئەووەڵ لە ئیلتیجام ئەوەتە ئەی غەیووری دین
حازر ببی لە کەشمەکەش و شۆری غەرغەرە
گۆچانی غیرەتت لە ملمدا موعەوزە بێ
تا موژدە دێ کە نووری یەقینم موزەففەرە
فائیز دەبێ بە نووری نەجاتی حەبیبی حەق
لەو جێگەدا بە کوێری ئەو خەسمە ئەبتەرە
ڕوو زەرد و وشک و خائیب و خاسیر ببێ عەدوو
واسیل ببم بە ڕەحمەتی بارانی، مەقبەرە
دوومینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ
ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعتەرە،
تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا
سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە،
ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەزڵی تۆ
زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە
سێمینە ئیلتیجام دەڵێم ئەی غەوسی عاسیان
هاواری بگرە بەردەیی ئاشووبی مەحشەرە
ئەو ڕۆژی ئاخیرەی کە چ ڕۆژی لە دوو نیە
ڕوو ترش و قەمتەریر و عەبووس و غەزەنفەرە
ئەم فەرشە خاکییە دەتەکێنن لە تۆز و گەرد
ئەم عەرشە نۆ سەحیفەیە دەیکەن بە یەک پەڕە
دەنگی فوغان و جۆش و خورۆشی جەمیعی خەڵق
گوێ لێرە دەیبیێ، کە لەوێ گوێ هەموو کەڕە
ڕۆژی قیامەتی فَإِذا هُمْ قِیامعربی و، شەخس
قائیم چەقیوە، کێلە، لەسەر خاکی مەحفەرە
ئایا قەد و قیافەیی خۆی بوو بە کێلی خۆی،
یا ساقی عەبهەرە کە دوو چاوی لەسەر سەرە!
دنیا بووە بە تاوە و، سەحرا بە ژیڵەمۆ
دنیا دەڵێن کە ئاگرە، ناری سەمەندەرە
دیوانی گەرمی باری خودایە، بە پایە عام
ئیسغایی خەڵقە، ساعەتێکی عەرزی مەحزەرە
لایەک «زەبانیە» لە سەروکاری نارە، نار
هَلْ مِنْ مَزِیدْعربی زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
لایێکی کەش لە جەننەت و ڕیزوان تەدارەکە
حۆری ئەوا بە مونتەزیری دێنە مەنزەرە
ئەشخاسی خاسسە تَشْخَصُ أَبْصارُهُمْعربی هەموو
وا نفسْیعربییانە هەریەکە بۆ خۆی موحەییەرە
زێر و زەبەر دەبن بە دوو فیرقە، لە فیرقەتەین
واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە
ئەکسەر کەسینە، تابیعی بەرد و حەرارەتە
یەعنی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە
باقی کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە
هەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە
لەو کێشە کێشەدایە کە وا ڕەش سپی دەبێ
لەو کێشە کێشەدایە کە وا ئەحمەر ئەسفەرە
ئەعمالمان لەگەڵ هەموو ئەوزاعی حاڵمان
مەغشووش و جەمعی، حازرە، گەر خەیر، ئەگەر شەڕە
مەخزوونی ڕوقعە، حەببە بە حەببە، لە کەففەدا
خالیس دیارە، مس کە مسە، عەینی زەڕ زەڕە
زەڕڕێک لە چاوی بۆتەیی سەڕڕافی کەففەدا
مەخفی نیە، دیارە، وەکوو ڕۆژی نیمەڕە
گریان هەموو ڕەشاوە لەبەر ئاهی دوود ڕەنگ
موژگان بووە بە خامە و، دیدە بە مەحبەرە
میزماری شەهسەواریی تۆیە کە سەف سەفە
کۆگایی حاسیلاتتە بەیدایی بەیدەرە
ڕۆژی جەزا ڕجا بکە بۆ نالیتخلصی دەربەدەر
چون لەم جیهان گوناهی گەلێ زۆر و ئەکسەرە