یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  882 مشاهده
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام
غەیری تۆ هیچ کەس نییە بۆ من ببێ پشت و پەنام
ڕووڕەش دەرگاهی تۆم هاتوومە بەر دەرگانەکەت
عاجز و ڕیسوای گوناهم خاکەساری ڕووی جەزام
زۆر پەشیمانم ئەگەرچی پارە ناکا داد و شین
عومری گەنجیم ڕابوارد گشتی بەبێهۆشی و نەفام
تازە چی بکەم ڕوو لە کوێ کەم کێ بەیاد کەم غەیری تۆ
چاوەڕێی لوتفت ئەکەم وەستا وەمە هەر وەک خەدام
سەری خۆم هەڵگرت و هاتم بۆ دەخاڵەت بۆ ڕجا
مل کەچ و ڕوو زەرد و مەئیووسم ئەتۆی خيرُ الانامعربی
تەرکی فەرز و سونەتم زۆرە چ فایدە چوو لە دەس
خۆم بە نەسڵی تۆ ئەزانم ئەی حەبیبی لايَنامعربی
لوتفیتخلص دەردی زۆر گرانە ئەی شَفيع المُذنِبينعربی
ڕووی لوتفت سانیشان دە زۆر زەلیل و بێ نەوام