یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  883 بینین
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە ڕووڕەشی نامە سیام
غەیری تۆ هیچ کەس نییە بۆ من ببێ پشت و پەنام
ڕووڕەش دەرگاهی تۆم هاتوومە بەر دەرگانەکەت
عاجز و ڕیسوای گوناهم خاکەساری ڕووی جەزام
زۆر پەشیمانم ئەگەرچی پارە ناکا داد و شین
عومری گەنجیم ڕابوارد گشتی بەبێهۆشی و نەفام
تازە چی بکەم ڕوو لە کوێ کەم کێ بەیاد کەم غەیری تۆ
چاوەڕێی لوتفت ئەکەم وەستا وەمە هەر وەک خەدام
سەری خۆم هەڵگرت و هاتم بۆ دەخاڵەت بۆ ڕجا
مل کەچ و ڕوو زەرد و مەئیووسم ئەتۆی خيرُ الانامعەرەبی
تەرکی فەرز و سونەتم زۆرە چ فایدە چوو لە دەس
خۆم بە نەسڵی تۆ ئەزانم ئەی حەبیبی لايَنامعەرەبی
لوتفیناسناوی ئەدەبی دەردی زۆر گرانە ئەی شَفيع المُذنِبينعەرەبی
ڕووی لوتفت سانیشان دە زۆر زەلیل و بێ نەوام