یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک ماڵی وێران بێ منم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  1193 مشاهده
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک ماڵی وێران بێ منم
چاو بە ئەشک و دڵ بە ئاهـ و غەرقی عوسیان بێ منم
ڕووڕەشی دونیا و قیامەت توێشەی ڕاهم نییە
نائومێدی کردەوەی خۆم ڕەنج بە خەسران بێ منم
دەردەکەم دەردی گرانە زۆر لە مێژە تووش بووم
ئەو کەسەی دووچاری دەرد و دووری دەرمان بێ منم
بۆچ نەگریێم من بە دائیم شیوەنێ بەرپا نەکەم؟
دووکەڵی ئاهی دەروونم ڕوو لە ئاسمان بێ منم
سەد پەشیمانی و نەدامەت وا لەناو دڵ هەڵ ئەسێ
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک خاک بە دامان بێ منم
بارەکەم یەکجار گرانە کەس نییە دەس باری دا
دەستی ناو کەشتی بە دەر خە غەرقی تۆفان بێ منم
خۆتی چارەی دەردی لوتفیتخلص یا شَفيع المُذنِبينعربی
بێ نەوا و بێ عیلاج و چاو بە گریان بێ منم