بابەتی١٨

بەهەشت و دۆزەخ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  835 مشاهده
بەهەشت و دۆزەخ ئێستە مەوجوودن
لە قورئانەدا گەلێ مەعدوودن
لەبۆ جێگایان هەیە ڕیوایەت
لەسەر فەرموودەی ئەهلی دیرایەت
بەڵێ فەرموویە کوردی مەعنەوی
شێخ «عبدالرّحیم» لەقەب مەولەوی
نەسسێکی سەریح هیچ نییە دیار
لەبۆ تەعیینی جێی جەننەت و نار
حەق وایە دەسیان هیچ لێ نەدرێ
تەفویز بە عیلمی زاتی حەق بکرێ
ئەم دوو جێگەیە «دارالخلودعربی»ن
لەگەڵ ئەهلیان باقی و مەوجوودن
هەرچەن حادیسن ئەڕواحی گیاندار
دروستی کردوون خوای بە ئیقتیدار
ئەمما ئەمێنن گشت بە ئەبەدی
لەسەر تەعلیمی شەرعی ئەحمەدی
فەقەت ئەڕواحی غەیرە موکەللەف
لە حەیواناتا ئەڕۆن بە تەلەف
ئێمە ناوبەینی هیچ نادەین قەرار
بۆ کوفر و ئیمان، بۆ جەننەت و نار
یا وان لە دۆزەخ یا وان لە بەهەشت
دەرەکی ئەو حەوت دەرەجەی ئەم هەشت
خوا لە دۆزەخ ئازادمان بکا
بە خۆشی بەهەشت دڵ شادمان بکا
لەگەڵ ئەنبیا و زومڕەی سددیقین
لەگەڵ ئەولیا و ئەربابی یەقین