بابەتی١٧
باسی تۆبە کردن
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
788 مشاهده
تۆبە واجبە بە نەسسی ئایەت
سێ شەرتی هەیە، یەکەم نەدامەت
پەشیمانییە لەو گوناحانە
کە زوو کردوونی بەبێ شەرمانە
دووهەمیان عەزمە کە هەتا ماوە
خۆی نەخاتەوە ناو ئەو قوڕاوە
سێهەمیان ڕەددی حقووقی ناسە
یا ئیبرای زیممە لەو شەڕ و باسە
تەفرەی تۆبەی تۆ لە ئیشی گوناهـ
گوناحێترە بەبێ ئیشتیباهـ
قەت تەفرە نەدەی تۆبەکەت هەیهات
ژین نەفەسێکە ئەمرێکە نەهات
ئیقتیدا بکە بە چاک و خراپ
هەرچەن بە چاکان باشە بۆ سەواب
نوێژ بکە لەسەر مردووی موسوڵمان
چ گوناحبار بێ چ ئەهلی ئیحسان
لە ئەهلی قیبلە یەکێ بە کافر
مەزانە تا کوفر لێی نەبێ زاهیر
بە ئیقراری خۆی یا بە شەهادەت
لە شەخسی عەدڵی ساحێب سەعادەت