بابەتی١٦

گوناهی کەبیرە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 4 دقیقه  868 مشاهده
لە دین دەرناچێ ئەهلی کەبیرە
هەرچەن ئەسیری بیری تەقسیرە
مەگەر گوناهێ بیکا بە کافر
چ جورمی باتین چ جورمی زاهیر
وەکوو ئینکاری ڕوکنێکی ئیمان
یا ڕوکنی ئیسلام، ئامان سەد ئامان
مەسەل ئینکاری خەللاقی ئەکبەر
یاخود ئینکاری «بَعثعربی»ی پێغەمبەر
ئینکاری فەنا و ئینکاری مەعاد
بۆ حەشر و نەشری جەمیعی عیباد
یاخود ئینکاری ڕۆژووی ڕەمەزان
یا حەجی بەیتی «كعبة الرّحمنعربی»
یەئس لە ڕەحمەت، ئەمن لە عەزاب
یاخود تەحقیری سوننەت و کیتاب
تەحریمی حەڵاڵ، تەحلیلی حەرام
ئەمما بە نەسسی ئەدیللەی ئەحکام
گوناهی غەیری نەوعی ئەمانە
پێی کافر نابێ ئەو موسوڵمانە
***
وەکوو ڕەزیلەی بەخێڵی و نیفاق
حەز لە شۆرەت و ناوبانگی ئافاق
خۆ لێ بایی بوون، ڕیا و تەکەببور
حیرس و تەماع و بوغز و تەهەوور
گومانی بەدی بە ئەحواڵی خەلق
چاکی لەبۆ خۆی ڕەزیلەی سەردەق
***
دوژمنی لەگەڵ تایفەی چاکان
عولەما و ئەولیا، باقی دڵ پاکان
بێ حەیا و شەرمی لەگەڵ دایک و باب
بۆ دونیا عارە و پاشەڕۆژ عەزاب
قەتعی سیلەی ڕەحم لەگەڵ خزم و خوێش
تەشەر و تانە لە شەخسی دڵ ڕێش
مەنعی دڵسۆزی لەگەڵ خاس و عام
مەخسووس تەربییە و تەعلیمی ئەحکام
بە خسووس قسووری ئوستادی مەڕسووم
بۆ تەعلیماتی توللابی علووم
کوفری نیعمەت و جەفا لە پەیمان
ئەمما پەیمانێ بشێ بۆ ئیمان
غەیبەت و درۆ و وەعدە بە خیلاف
دەست بڕینی خەڵک بە لاف و گەزاف
سەرفی موسکیرات، چ وشک و چ تەڕ
لاتی و شێتییە و بۆ عاقیبەت شەڕ
***
تەحسیلی علووم هەر لەبۆ دونیا
وەک دەسکەوتنی جاهـ و کیبریا
دامەزراندنی بیدعەت و ئیفساد
تەرکی سوننەتی «سيّد العبادعربی»
بە دەوام تەرکی نوێژی جەماعەت
یا تەرکی جومعە بە ڕەسمی بیدعەت
لەبەر تەشائوم ڕجووع لە سەفەر
یا بە سەنەدی قسەی حیسابگەر
***
خواردنی ماڵی ئەوقاف و ئەیتام
یا ماڵی حەرام بە هێزی حوککام
مەخسووس بە بەرتیل، بە سوێندی درۆ
دینت ئەفەوتێ و ئەبی ڕەنجەڕۆ
ماڵ داگیر کردن بە نفووز و زۆر
بە دزی و جەردەیی وەکوو چەکەخۆر
لە گەز و وەزن و مەنا خەیانەت
شەهادەتی زوور، کەتمی شەهادەت
خەیانەت لەگەڵ ماڵی ئەمانەت
بەدترە لە گشت قیسمی خەیانەت
سوود و بەرتیل و گرەو و قومار
ئاگری سوورن زینهار سەد زینهار
هەرگیز ئەمانە مەکە بە پیشە
دارت دەریێنێ لە ڕەگ و ڕیشە
لە هەموو بەدتر کاکی بە تەمکین
دونیا خواردنە بە بەهانەی دین
ئەساسی هەموویش حوببی دونیایە
هەر بۆ دونیایە ئینسان ڕیسوایە
کوشتنی ئینسان بێ حەق و قیساس
هەم داوێن پیسی ئینسانی ناڕاس
دانانی داوی بەڵا و موسیبەت
بۆ ئەوەی یەکێ بخەیتە زەحمەت
بە فیتنە و ئیفساد بە دوو زمانی
بۆ نەفس و نامووس یا ماڵ دانانی
بوختان بۆ ژن و بۆ پیاوی شەریف
نیسبەتدانی خەڵک لە ئیشی کەسیف
لەقەب داهێنان لە موسوڵمانان
تەحقیری فەقیر بە جەور و توغیان
بە چاوی سووکی ڕوانین لەبۆ غەیر
خۆ بە زل گرتن بە پایە و بە خەیر
لەگەڵ دڵ سافان فێڵ و ناسافی
گوێ نەدان بە حەق بە بێ ئینسافی
لە مزگەوتانا قسەی دونیایی
تەرویجی ناحەق بە ناڕەوایی
بێدەنگ بوون لەسەر کردەوەی حەرام
ئەگەر بێفیتنە بگا بە مەرام
لە کاتی عوزرا ڕەفێقی ژنان
یانێ بۆ بەینی ناوک و ئەژنۆیان
تەرکی واجیبات بێعوزری شەرعی
یا فیعلی حەرام مەمنووعی قەتعی
کەبیرە زۆرن غەیری ئەمانە
ناگونجێن هەموو لەم ڕیسالانە
بڕۆ بپرسە لە عولەمای دین
لە ترسی خودای «ربّ العالمينعربی»