بابەتی١٩
باسی شەفاعەت
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
823 مشاهده
شەفاعەت حەققە لەبۆ ئەنبیا
لەبۆ قاتیبەی زومڕەی ئەسفیا
ڕۆژی قیامەت خەللاقی عەللام
دەرئەخا جیلوەی جۆشی ئینتیقام
عالەم ئەکەونە زەلزەلە و دەهشەت
لە خۆفی خودا ئەکەونە وەحشەت
جا پەنا ئەبەن عموومی ئوممەت
بۆ پێغەمبەران لەبۆ شەفاعەت
کەسیان خۆ ناکەن بە ساحێبی کار
هەرکام بە نەوعێ ئەکەن ئیعتیزار
هەتا ساحێبی مەقامی مەحموود
لەبۆ خودای خۆی ئەڕواتە سجوود
تا نیدای بۆ دێ لای «ربّ العزّةعربی»
سەر بەرزەوە کە و بکە شەفاعەت
کە هاتە مەیدان بۆ تکای ئوممەت
واز ئەکرێتەوە دەروازەی ڕەحمەت
هەر پێغەمبەرێ لەبۆ ئوممەتی
شەفاعەت ئەکا بەپێی ڕیفعەتی
شەهید و ئەسحاب، ئەولیای کیڕام
سوڵەحای ئوممەت، عولەمای ئەعلام
شەفاعەت ئەکا تا ڕێکەوێ بۆی
لەبۆ ئەتباع و دۆست و برای خۆی
ئەگەر کەسێ ما و فەرامۆش کرا
لەبۆ شەفاعەت هیچ ناوی نەبرا
ئەوە مەشموولی فەیزی خودایە
جێگەی ڕەحمەتی حەق تەعالایە
بە نەسسی ئەخبار ڕۆژی قیامەت
لە پێنج مەقاما هەیە شەفاعەت
یەکەم بۆ نەجات لە ترسی مەحشەر
کە مەدهۆش ئەبن قاتیبەی بەشەر
دووهەم ئیستیعجال بۆ عەرزی حیساب
سێهەم بۆ سەهلی سوئال و جواب
چوارەم دەرچوونی بەعزێ گوناهبار
لە کوورەی دۆزەخ لە عەزابی نار
پێنجەم بۆ بەرزی دەرەجەی بەهەشت
کە نەوعی ئەوان ئەگەیێن بە هەشت
موسوڵمان بەپێی عەقیدە و ڕەفتار
لەو دەرەجانە بۆی ئەدرێ قەرار
ئومێدم وایە ڕۆژی قیامەت
تکاکارمان بێ حەزرەت بە ڕەحمەت
وایە عەقیدەی ئەسحابی حەزرەت
ئەهلی سوننەت و عیلمی بەسیرەت