بابەتی٢٠

پاڕانەوە لە خوا
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  1114 مشاهده
بەم عەقیدەیە «كريمعربی» ڕاجییە
بڕواتە ڕیزی فیرقەی ناجییە
ئەوانەی ماون بە سیدق و سەواب
لەسەر ئادابی حەزرەت و ئەسحاب
سەربەرزی دونیا و ڕۆژی قیامەت
لە تەرزی بیدعەت ساغ و سەلامەت
کە بە سەلامەت نەزمم تەمام بوو
«الحمد للهعربی» حوسنی خیتام بوو
ژمارەی بەیتی زیاد لە سێ هەزار
هەریەک دوڕڕێکی ناودار و نازار
ساڵی تاریخی بە گوێرەی هیجرەت
هەزار و سێسەد لەگەڵ حەفتا و حەوت
لەسەر موهاجیر بڕژێ بە دەوام
بەبێ ژمارە سەلات و سەلام
لەسەر ئەسحاب و ئال و ئوممەتی
بە قەد بوڵەندی پایە و هیممەتی
ئەی ڕەهنومای خێر، خێر بە دەست ئاسان
فەییازی موتڵەق بە لوتف و ئیحسان
با ئیقلیم گیر بێ «بارانی ڕەحمەت»
ڕەحمەتی عام بێ بۆ هەموو ئوممەت
ئەی ساحێب گوفتار لە سەرای غەیبی
بە «أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بيعربی»
تۆماری عومرم ئەڕوانم پێدا
قوسووری زۆرە و خێر کەمە تێیدا
هەرچەن لەم وەزعە زۆر هەراسانم
ئومێدەواری عەفو و ئیحسانم
سا حوسنی زەننم بە حەق بێنە جێ
زۆر خۆشە خودا لە بەندە خۆش بێ
بمبەخشە بە شای هەموو ئەنبیا
بە سەفای قەلبی مەولای ئەولیا
حەل بکە بە خێر گشت موشکڵاتم
بۆم ئاسان بکە ڕێگەی نەجاتم
تەوفیقم بدە بۆ ئیستیقامەت
لەسەر تەریقی سیدق و سەلامەت
بەڵکوو لە جەفا و مەینەت و زەحمەت
بمشۆرێتەوە «بارانی ڕەحمەت»