بابەتی١١
«اصول» و «فروع»ی دینی پارێزراوە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
730 مشاهده
دینی مەحفوز بوو لە دەستی تەحریف
لە تەعەڕڕوزی ئینسانی کەسیف
سەلەف و خەلەف بە ڕووی حەقیقەت
بوون بە حەرەسی حەددی شەریعەت
دائیم قەلەمدار موهەییا و هۆشیار
بۆ دەفعی موفسید ئازا و خەبەردار
ئەمما هەر عەهدی مووسا بێئەجەل
یەهوود پەرستیان «عجلعربی»ی موستەعجەل
لەپاش وەفاتی گۆڕییان تەوڕات
ئایاتی حەقیان کرد بە خەرافات
لە عەهدی خۆیا مەسیحی جەلیل
هەرچی خوێندەوە نوسووسی ئینجیل
پاش ڕەفعی عیسا فیرقەی عیسەوی
تێکیان دا حوکم و شەرعی نەبەوی
بە ئارەزووی نەفس کەوتنە «تضليلعربی»
هەموو لایاندا لە حوکمی ئینجیل
ئینجیلەکەیان نەما لە بەینا
جا چوار ئینجیلی جیاوازیان دانا
ئەغڵەب تاریخن بۆ حاڵی شەخسی
بێ ڕەبتن لەگەڵ ئەحکامی قودسی
«مارقوسعربی» و «مَتيعربی»، «لوقاعربی» و «يوحناعربی»
ئەم چوار کەسە بوون ئینجیلیان دانا