بابەتی١١

«اصول» و «فروع»ی دینی پارێزراوە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  748 بینین
دینی مەحفوز بوو لە دەستی تەحریف
لە تەعەڕڕوزی ئینسانی کەسیف
سەلەف و خەلەف بە ڕووی حەقیقەت
بوون بە حەرەسی حەددی شەریعەت
دائیم قەلەمدار موهەییا و هۆشیار
بۆ دەفعی موفسید ئازا و خەبەردار
ئەمما هەر عەهدی مووسا بێئەجەل
یەهوود پەرستیان «عجلعەرەبی»ی موستەعجەل
لەپاش وەفاتی گۆڕییان تەوڕات
ئایاتی حەقیان کرد بە خەرافات
لە عەهدی خۆیا مەسیحی جەلیل
هەرچی خوێندەوە نوسووسی ئینجیل
پاش ڕەفعی عیسا فیرقەی عیسەوی
تێکیان دا حوکم و شەرعی نەبەوی
بە ئارەزووی نەفس کەوتنە «تضليلعەرەبی»
هەموو لایاندا لە حوکمی ئینجیل
ئینجیلەکەیان نەما لە بەینا
جا چوار ئینجیلی جیاوازیان دانا
ئەغڵەب تاریخن بۆ حاڵی شەخسی
بێ ڕەبتن لەگەڵ ئەحکامی قودسی
«مارقوسعەرەبی» و «مَتيعەرەبی»، «لوقاعەرەبی» و «يوحناعەرەبی»
ئەم چوار کەسە بوون ئینجیلیان دانا