بابەتی١٢
دینی ئیسلام بە کاری هەموو زەمانێ یێت
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
723 بینین
ئەگەر بیتە سەر تەحقیق و تەتبیق
بۆ دینی ئیسلام بە گوێرەی تەدقیق
باش حاڵی ئەبی کە دینی ئیسلام
بەکارە لەبۆ جەمیعی ئەنام
مەعنا و مەفهوومی ئایاتی قورئان
کافییە لەبۆ گشت دەور و زەمان
موفیدە لەبۆ مەعاش و مەعاد
کافییە لەبۆ جەمیعی عیباد
حافیزە لەبۆ نفووس و ئەمواڵ
نامووس و حقووق، حەرام و حەڵاڵ
جامیعە لەبۆ وەزعی دونیا و دین
چ بۆ قیامەت، چ بۆ حاڵی ژین
قەراری داوە وەزعی ئیعتیدال
بۆ کاتی حاڵ و ڕۆژی ئیستیقبال
هەرچی پاشکەوێ میللەتی ئیسلام
لەبەر لادانە لە دینی ئیسلام
کاتێ ئەحکامێ ئیحیا بێتەوە
عالەم بە جارێ گشت ئەژیێتەوە
سیڕڕی ئەحکامی هەموو ڕووناکە
دەلیلی ڕێکی عەقڵ و ئیدراکە
بۆیە ناسیخە دینی بۆ ئەدیان
حەزرەت خاتەمە بۆ پێغەمبەران
حەزرەتی عیسا کاتێ دێتە خوار
دینی ئیسلامی ئەکا ئیختیار