بابەتی٥
لە ئەسڵی نبووەتا فەرقی ئەنبیا نییە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
725 مشاهده
بۆ پێغەمبەران نییە تەفاوەت
لە ئەسڵی وەزعی وەسفی نبووەت
هەرکەس هەریەکێ لەوانە تەکزیب
بکا، ئیمانی نابێ بە نسیب
هیچکەس لە پەری و فریشتە و ئینسان
ناگا بە پایە و مەرتەبەی ئەوان
لەناو خۆیانا سەلەف و خەلەف
بەعزێ لە بەعزێ ئەفزەڵ و ئەشرەف
دروستە بە شەرع بڵێی ئەفزەڵە
لە غەیرە موڕسەل هەرکام موڕسەلە
سێسەد و سیازدە یا پازدە ڕەسوول
لە ئایە و حەدیس سی کەسیان مەنقوول
«آدمعربی»، «شيثعربی»، «ادريسعربی»، «نوحعربی»، «هودعربی»ی جەلیل
«صالحعربی»، «ابراهيمعربی»، «لوطعربی» و «اسماعيلعربی»
«اسحاقعربی» و «يعقوبعربی»، «يوسفعربی» و «ايوبعربی»
«ذوالكفلعربی» و «شُعَيبعربی»، هەم «موسيعربی»ی مەحبووب
«هارونعربی» و «يوشَععربی»، «اليَسَععربی»، «الياسعربی»
«اشمويلعربی»، «داودعربی»، «سليمانعربی»ی ڕاس
«عُزَيرعربی» و «يونسعربی» «زكرياعربی» و «يحييعربی»
«عيسيعربی»ی مەسیح و «شمعونعربی» لەگەڵیا
ئینجا «مُحمّدعربی» ساحێب موعجیزات
ڕۆژی هیدایەت لەبۆ مەخلووقات