بابەتی٦
«اولوالعزم»ەکانیان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
745 مشاهده
پێنجەی «اولوالعزمعربی» بە «علم اليقينعربی»
سەردارن لە نێو جەمعی موڕسەلین
ئەو زەواتانەن «اولوالعزمعربی»ەکان
لە تەبلیغاتا کەوتوونە تەکان
زەحمەتی زۆریان بە دەستی ئەعدا
لە تەبلیغاتا هاتووە بە سەردا
هەر سابیر بوون بۆ ئێش و زەحمەت
لەبەر تەربییە و تەنویری ئوممەت
«نوحعربی» و «ابراهيمعربی»، «موسيعربی»ی بن عمران
«عيسيعربی» و «محمّدعربی» شای پێغەمبەران
نووح «نجيّ اللّهعربی»، ئیبراهیم «خليلعربی»
مووسا «كليمعربی»ە بۆ خودای جەلیل
نەجی پارێزراو خەلیلیش یارە
کەلیم هاوڕازی خودای غەففارە
عیسا «روح اللّهعربی» و «كلمة اللّهعربی»
یەعنی پەیدا بوو بە ئەمری خودا
بێ واسیتەی باب بە نەفخی قودسی
بە فووی جوبرەئیل بە دەم و دەسی
موشتەبیە نەبی تۆ لەم ئەحواڵە
ئیحتیمالی حەق چوار ئیحتیماڵە
ئادەم پەیدا بوو بەبێ دایک وباب
حەوا بەبێ دایک عیسا بەبێ باب
باقی ئادەمی بە هۆی دایک و باب
قودرەتی خودا نایەوێ حیساب