بابەتی٦

«اولوالعزم»ەکانیان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  491 بینین
پێنجەی «اولوالعزمعەرەبی» بە «علم اليقينعەرەبی»
سەردارن لە نێو جەمعی موڕسەلین
ئەو زەواتانەن «اولوالعزمعەرەبی»ەکان
لە تەبلیغاتا کەوتوونە تەکان
زەحمەتی زۆریان بە دەستی ئەعدا
لە تەبلیغاتا هاتووە بە سەردا
هەر سابیر بوون بۆ ئێش و زەحمەت
لەبەر تەربییە و تەنویری ئوممەت
«نوحعەرەبی» و «ابراهيمعەرەبی»، «موسيعەرەبی»ی بن عمران
«عيسيعەرەبی» و «محمّدعەرەبی» شای پێغەمبەران
نووح «نجيّ اللّهعەرەبی»، ئیبراهیم «خليلعەرەبی»
مووسا «كليمعەرەبی»ە بۆ خودای جەلیل
نەجی پارێزراو خەلیلیش یارە
کەلیم هاوڕازی خودای غەففارە
عیسا «روح اللّهعەرەبی» و «كلمة اللّهعەرەبی»
یەعنی پەیدا بوو بە ئەمری خودا
بێ واسیتەی باب بە نەفخی قودسی
بە فووی جوبرەئیل بە دەم و دەسی
موشتەبیە نەبی تۆ لەم ئەحواڵە
ئیحتیمالی حەق چوار ئیحتیماڵە
ئادەم پەیدا بوو بەبێ دایک وباب
حەوا بەبێ دایک عیسا بەبێ باب
باقی ئادەمی بە هۆی دایک و باب
قودرەتی خودا نایەوێ حیساب