بابەتی٥
لە ئەسڵی نبووەتا فەرقی ئەنبیا نییە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
756 بینین
بۆ پێغەمبەران نییە تەفاوەت
لە ئەسڵی وەزعی وەسفی نبووەت
هەرکەس هەریەکێ لەوانە تەکزیب
بکا، ئیمانی نابێ بە نسیب
هیچکەس لە پەری و فریشتە و ئینسان
ناگا بە پایە و مەرتەبەی ئەوان
لەناو خۆیانا سەلەف و خەلەف
بەعزێ لە بەعزێ ئەفزەڵ و ئەشرەف
دروستە بە شەرع بڵێی ئەفزەڵە
لە غەیرە موڕسەل هەرکام موڕسەلە
سێسەد و سیازدە یا پازدە ڕەسوول
لە ئایە و حەدیس سی کەسیان مەنقوول
«آدمعەرەبی»، «شيثعەرەبی»، «ادريسعەرەبی»، «نوحعەرەبی»، «هودعەرەبی»ی جەلیل
«صالحعەرەبی»، «ابراهيمعەرەبی»، «لوطعەرەبی» و «اسماعيلعەرەبی»
«اسحاقعەرەبی» و «يعقوبعەرەبی»، «يوسفعەرەبی» و «ايوبعەرەبی»
«ذوالكفلعەرەبی» و «شُعَيبعەرەبی»، هەم «موسيعەرەبی»ی مەحبووب
«هارونعەرەبی» و «يوشَععەرەبی»، «اليَسَععەرەبی»، «الياسعەرەبی»
«اشمويلعەرەبی»، «داودعەرەبی»، «سليمانعەرەبی»ی ڕاس
«عُزَيرعەرەبی» و «يونسعەرەبی» «زكرياعەرەبی» و «يحييعەرەبی»
«عيسيعەرەبی»ی مەسیح و «شمعونعەرەبی» لەگەڵیا
ئینجا «مُحمّدعەرەبی» ساحێب موعجیزات
ڕۆژی هیدایەت لەبۆ مەخلووقات