بابەتی٤

عیسمەتی ئەنبیا علیهم السلام
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  776 بینین
لەسەر تەحقیقی سەعدی تەفتازان
تاجی عیززەتی سەری سەربەرزان
لەپاش «نبوّتعەرەبی» سابتە عیسمەت
لەبۆ ئەنبیای ساحێب کەڕامەت
لە گوناهانی کەبیرە موتڵەق
هەم لە سەغیرەی عەمدی موحەققەق
هەروا لە سەهوی سەغیرەی خەسیس
چوون لایق نییە بۆ پایەی ڕەئیس
ناقیلی گوناهـ بۆ شەخسی ئەوان
ئەگەر ئاحادە مەردوودە جوان
ئەگەر مەشهوورە تەئویلی ئەکرێ
مەحمەلێکی باش لەبۆی دائەنرێ
ئەگەر قەتعی بێ مەحموولە لەسەر
پێش نبووەتی ڕەسوولی سەروەر
یا نیسیان، یاخود «خلاف الأوليعەرەبی»
ئیتر لا مەدە بۆ ئەملا و ئەولا