بابەتی٤

عیسمەتی ئەنبیا علیهم السلام
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  777 مشاهده
لەسەر تەحقیقی سەعدی تەفتازان
تاجی عیززەتی سەری سەربەرزان
لەپاش «نبوّتعربی» سابتە عیسمەت
لەبۆ ئەنبیای ساحێب کەڕامەت
لە گوناهانی کەبیرە موتڵەق
هەم لە سەغیرەی عەمدی موحەققەق
هەروا لە سەهوی سەغیرەی خەسیس
چوون لایق نییە بۆ پایەی ڕەئیس
ناقیلی گوناهـ بۆ شەخسی ئەوان
ئەگەر ئاحادە مەردوودە جوان
ئەگەر مەشهوورە تەئویلی ئەکرێ
مەحمەلێکی باش لەبۆی دائەنرێ
ئەگەر قەتعی بێ مەحموولە لەسەر
پێش نبووەتی ڕەسوولی سەروەر
یا نیسیان، یاخود «خلاف الأوليعربی»
ئیتر لا مەدە بۆ ئەملا و ئەولا