بابەتی٣
فەرقی «نَبی» و «رسول»
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
787 مشاهده
لەلای بەعزێ کەس نەبی و ڕەسوول
موساوی یەکن بە مەعنا و مەدلوول
هەردوو ساحێبن بۆ شەرعی بەلیغ
هەردوو مەئموورن بۆ نەشر و تەبلیغ
بەعزێکیش ئەڵێن ڕەسوول ئەوەیە
بۆ تەبلیغی دین ئەمری پێ هەیە
ئەگەر بۆ تەبلیغ ئەمری پێ نییە
پێی ناڵێن «رسولعربی»، ئەوە «نبيعربی»یە
بەعزێکیش ئەڵێن تەبلیغ هەر ئەبێ
ببێ، ڕەسوول بێ، یاخود نەبی بێ
لاکین کتێبی تازە فاریقە
یا نەسخی حوکمی شەرعی سابیقە
یەکێ لەمانە شەرتە بۆ ڕەسوول
نەوەک بۆ نەبی ئەی برای مەعقوول
نەسخی بێ کتێب وایە بە ئیلهام
تێ بگا نەسخی بەعزێ لە ئەحکام