بابەتی٦

کێ نوختە و ئیعرابی قورئانی دانا؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  828 مشاهده
ئەلفازی قورئان بێنوقتە و ئعیراب
دائیر بوو لەناو ئەفرادی ئەسحاب
چوون ئیعتیمادیان لەسەر تەعلیم بوو
دڵیان بۆ دەئبی حەزرەت تەسلیم بوو
کاتێ پەرەی سەند ئیسلام لە عالەم
تێکەڵ بوون بە یەک عەرەب و عەجەم
«زیاد»ی «ابن ابيهعربی»ی مەشهوور
ڕەئیس و والی بۆ بەسرەی مەعموور
باش تێیان گەیاند تەریقی سەواب
وایە دابنێ بۆ قورئان ئیعراب
ئینجا ئەمری کرد بە «ابوالأسودعربی»
ئیعرابی دانا بە نوختەی موفرەد
ئەم وەزعە ماوە تا عەهدی «حجاجعربی»
عامیلی عێراق بۆ دەخڵ و خەڕاج
ئەمری کردە سەر «نصر بن عاصمعربی»
هەم «يحييعربی»ی کوڕی یەعمەری عالم
نوختەیان دانا بە تاق و بە جووت
بۆ حەرفی مەنقووت، مەعلووم و مەزبووت
نوختەی قەدیمیان گۆڕی بە ئیعراب
بۆ دەفعی غەڵەت لە قوڕای کیتاب
ئیتر هەروەها خوتووتی کووفی
مایەوە لەسەر شکڵی مەعرووفی
هەتا سێسەد و کەسرێکی هیجری
کە «ابن مُقلهعربی» کردی بە «بَصريعربی»
ئینجا حرووفی مەسحەفی عوسمان
هەرچی نووسرابوو بێزیاد و نوقسان
بە شکڵی بەسری هەمووی نووسرا
قورئان بە بەسری ئیستینساخ کرا
بۆ ئەو حەرفانەیش تەوقیف ئەساسە
خاریجی ئیسم و ڕەسمی قیاسە
کەس حەقی نییە بۆ زیاد و کەم
حەق ئیتتیباعە «واللّه اعلمعربی»
ئەم موختەسەرەم لەم بابە نووسی
لەبۆ خزمەتی قورئانی قودسی
خودا نووری قورئان بکا بە یارمان
ساحێبەکەیشی بە تکاکارمان
لە موشکڵاتی دونیا و قیامەت
ڕزگارمان بکا ساغ و سەلامەت