بابەتی٦
کێ نوختە و ئیعرابی قورئانی دانا؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
788 بینین
ئەلفازی قورئان بێنوقتە و ئعیراب
دائیر بوو لەناو ئەفرادی ئەسحاب
چوون ئیعتیمادیان لەسەر تەعلیم بوو
دڵیان بۆ دەئبی حەزرەت تەسلیم بوو
کاتێ پەرەی سەند ئیسلام لە عالەم
تێکەڵ بوون بە یەک عەرەب و عەجەم
«زیاد»ی «ابن ابيهعەرەبی»ی مەشهوور
ڕەئیس و والی بۆ بەسرەی مەعموور
باش تێیان گەیاند تەریقی سەواب
وایە دابنێ بۆ قورئان ئیعراب
ئینجا ئەمری کرد بە «ابوالأسودعەرەبی»
ئیعرابی دانا بە نوختەی موفرەد
ئەم وەزعە ماوە تا عەهدی «حجاجعەرەبی»
عامیلی عێراق بۆ دەخڵ و خەڕاج
ئەمری کردە سەر «نصر بن عاصمعەرەبی»
هەم «يحييعەرەبی»ی کوڕی یەعمەری عالم
نوختەیان دانا بە تاق و بە جووت
بۆ حەرفی مەنقووت، مەعلووم و مەزبووت
نوختەی قەدیمیان گۆڕی بە ئیعراب
بۆ دەفعی غەڵەت لە قوڕای کیتاب
ئیتر هەروەها خوتووتی کووفی
مایەوە لەسەر شکڵی مەعرووفی
هەتا سێسەد و کەسرێکی هیجری
کە «ابن مُقلهعەرەبی» کردی بە «بَصريعەرەبی»
ئینجا حرووفی مەسحەفی عوسمان
هەرچی نووسرابوو بێزیاد و نوقسان
بە شکڵی بەسری هەمووی نووسرا
قورئان بە بەسری ئیستینساخ کرا
بۆ ئەو حەرفانەیش تەوقیف ئەساسە
خاریجی ئیسم و ڕەسمی قیاسە
کەس حەقی نییە بۆ زیاد و کەم
حەق ئیتتیباعە «واللّه اعلمعەرەبی»
ئەم موختەسەرەم لەم بابە نووسی
لەبۆ خزمەتی قورئانی قودسی
خودا نووری قورئان بکا بە یارمان
ساحێبەکەیشی بە تکاکارمان
لە موشکڵاتی دونیا و قیامەت
ڕزگارمان بکا ساغ و سەلامەت