بابەتی٥

قوڕای سەبعە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  757 بینین
ئەو قوڕای سەبعەی مەشهووی دونیا
بۆ عیلم و فەزڵ و بۆ زوهد و تەقوا
«نافِععەرەبی» و «حَمزهعەرەبی»، «كسائيعەرەبی» و «عاصمعەرەبی»
پێنجەم «ابوعمرعەرەبی» و «عادلعەرەبی»ی عالم
«ابن كثيرعەرەبی»ە هەم «ابن عامرعەرەبی»
لە قیرائەتا سەرۆک و ئامیر
گشتیان هەیانە یەکێ دوو ڕاوی
بۆ زەبتی لەهجە باش بە تەواوی
ڕاوی لە عاسم «شعبهعەرەبی»ی ئەسەدی
دووهەمیان «حَفصعەرەبی»ە مەردی موقتەدی
لەسەر لەهجەی حەفس وڵاتی ئیسلام
قورئان ئەخوێنن خەواس و عەوام
عاسم لە «حبیب» حەبیبی وەلی
لە «زيدعەرەبی» و «اُبيْعەرەبی» «عثمانعەرەبی» و «عليعەرەبی»
خودا ڕازی بێ لێیان ئەجمەعین
لە ئەتباعیشیان هەتا ڕۆژی دین
خودا حەل بکا موشکڵاتمان
بە فەزڵی ئەوان بدا نەجاتمان