بابەتی٤
قیرائاتی سەبعە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
756 بینین
ئەم حەوت لەهجەیە موتەواتیرن
لە ناو قوڕرادا هەموو زاهیرن
حەزرەت ئەیخوێندۆ قیرائەتەکان
بۆ هەر تیرەیێ بە لەهجەی خۆیان
لە لەهجەی حەزرەت گشت خەبەردار بوون
بۆ وەرگرتنی هەموو هۆشیار بوون
چین چین ئەو لەهجە گەییوە پێمان
بە جەمعێکی زۆر لە موسوڵمانان
یەعنی عولەمای بەرزی عەللامە
وەک «ابن الحاجبعەرەبی» هەم «ابوشامهعەرەبی»
لە تەواتورا ئیستیسنا ئەکا
ئەوەی تابیع بێ بۆ وەزعی ئەدا
بە وێنەی مەدد و ئیمالە و ئیشمام
«تخفيف الهمزهعەرەبی» و وەزعی ئیددیغام
حەددی ئەمانە زەحمەتە بە چاو
کە بە تەواتور دیار بن و بڵاو
فەقەت حرووف و حەرەکە و سکوون
ئەسڵی ئەمانەیش بەبێ چەن و چوون
چونکی ئیعجازیان بۆ عام مەلحووزە
هەتا قیامەت عەینەن مەحفووزە