بابەتی٣
قیرائاتی سەبعە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
3 خولەک
806 بینین
حەزرەت فەرموویە خوێندیەوە جیبریل
بە یەک قەرائەت لە کاتی تەنزیل
داوای زیادەم کرد لە لەهجەی قورئان
تا موناسیب بێ بۆ گشت قەومەکان
«قضاعهعەرەبی» و «تميمعەرەبی»، «كنانهعەرەبی» و «ثقيفعەرەبی»
«هوازنعەرەبی» و «هُذيلعەرەبی»، «قريشعەرەبی»ی شەریف
ئەویش خوێندیەوە هەتا حەوت لەهجە
منیش وەرم گرت بەو نەوع و نەهجە
نەک هەموو لەفزێ، بەڵکوو هەندێکی
خوێندیەوە لەسەر شێوەی تایبەتی
ئەم جیاوازییەت بۆ ئەکەم مەعلووم
لەسەر بەیانی ئەربابی علووم
یا بە گۆڕانە لەبۆ حەرەکات
وەکوو لەفزی «بخلعەرەبی» لەسەر چوار جیهات
یا لە مەعنادا لەبەر تەرکیبات
وەک «فَتَلَقّيعەرەبی» هەتا «كَلِماتعەرەبی»
یا حەرف و مەعنا بێسەرف و سوورەت
وەک «تَتْلُوعەرەبی» و «نَتْلُوعەرەبی» لەسەر بەسیرەت
یا سوورەت ئەڕوا و مەعنا ئەمێنێ
وەک «بَصْطَةعەرەبی» و «بَسْطَةعەرەبی» بە «صاد» و «سين»ێ
یا حەرف و مەعنا و سوورەت ئەبن گوم
وەکوو «أَشَدَّ مِنْكُمْعەرەبی» و «مِنْهُمْعەرەبی»
یا بە تەقدیم و تەئخیری مەکان
یاخود تەغییرە بە زیاد و نوقسان
لەبۆ ئەووەڵیان ئەڵێم نموونە
«فَيَقْتُلُونَعەرەبی»، «وَ يَقْتُلُونَعەرەبی»
نموونەی دووهەم «أَوْصيعەرەبی» و «وَصيعەرەبی»یە
ئەم تەفسیلاتە تەواو ڕەسایە
بەڵام ئیزهار و ڕووم و ئیددیغام
یاخود ئیختیلاف بە لەهجەی ئیشمام
ئیختیلافێک نین بۆ لەفز و مەعنا
سیفاتی لەفزن بۆ لەهجە و ئەدا
***
بەعزێ ئوستادی فەزڵ و دیرایەت
بۆ زەبتی جیایی لەفز و قیرائەت
ئەڵێ ئیختیلاف یا لە لەفزایە
بەبێ گۆڕانی مەعنا لەولایە
یا ئیختیلافە لە لەفز و مەعنا
دوو مەعنای سەحیح بە ئەسڵ و مەبنا
لێرا ئایەتێ وەکوو دوو ئایەت
مەعنا ئەبەخشێ لەسەر حەقیقەت
وێنەی «مالِكِ يَوْمِ الدّينعەرەبی» لەگەڵ
«مَلِكِ يَوْمِ الدّينعەرەبی» ئەی برای ئەفزەڵ
دوو مەعنا ئەدەن، ئەووەڵیان وایە
«خودا مالیکی ڕۆژی جەزایە»
موتەسەڕڕیفە لەسەر مەیلی خۆی
ئیعتیرازی کەس لایق نییە بۆی
مەعنای دووهەمیان «خودا پاشایە
چی ئەکا ئەیکا لەم ڕووی دونیایە»
مەیلی چی بکا هەموو دێتە جێ
لەم دونیا هیچی لە دەس دەرناچێ
***
بەڵام دوو مەعنا ئەمیان لەو جیا بێ
یەکێکیان «ئا» بێ و یەکێکیان «نا» بێ
لە قیرائەتا لەسەر ئیستیقڕا
نییە بە قسەی سەرجەمی قوڕڕا
«ابن قتیبە»ی عالمی کوردان
ئەڵێ لە کتێبی «مشكل القرآنعەرەبی»
بۆ ئیختیلافی خوێندنەوەی قورئان
دو ئیحتیمال هەن بە عەقڵ و ویجدان
ئەووەڵ ئەمەیە دوو مەعنای سەریح
ئیفادە بکەن مەقبووڵ و سەحیح
ئەم نەوعە زۆرە لە لەهجەی قورئان
هەر لەبەر زۆری نایەوێ بەیان
دووهەمەکەیان ئەوەیە کە وا
دوو مەعنا بدا یەک لە یەک جیا
هەرگیز ئەم نەوعە نییە لە قورئان
سەد شوکر و سەنا بۆ زاتی یەزدان