بابەتی٢

ئەو کەسانە کە هەموو قورئانیان لەبەر بووە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  603 بینین
زۆر کەس حافیز بوون بۆ هەموو قورئان
«تميم الدّاريعەرەبی» و حەزرەتی «عثمانعەرەبی»
«عُبادە» باوکی مەشهوور بە سامیت
چوارەم حەزرەتی «زيدعەرەبی» کوڕی سابیت
«عبداللّهعەرەبی»ی کوڕی عەمری کوڕی عاس
«عبداللّهعەرەبی»ی کوڕی مەسعوودی خوا ناس
«اُبَيعەرەبی» کوڕی کەعب، حەزرەتی «مُعاذعەرەبی»
لەگەڵ «ابوزيدعەرەبی» لە خەڵکی حیجاز
ئەو مەسحەفانە کە نیشان دران
لە پێش چاوانی شای پێغەمبەران
یەکەم مەسحەفی «ابن مسعودعەرەبی» بوو
مەسحەفی «ابيعەرەبی» دووهەم مەشهوود بوو
سێهەم مەسحەفی «زيدعەرەبی»ی بە لەهجە
حەزرەت ئەیخۆندۆ بەو نەوع و نەهجە
هەر بە نەهجی ئەو جومهووری ئەسحاب
ئەیانخۆندەوە «احسن الكتابعەرەبی»
بۆیە سددیق و عومەری فارووق
زەیدیان دیاری کرد بە شەخسی مەوسووق
بۆ نووسینەوەی قورئانی کەریم
لەپاش وەفاتی ڕەسوولی عەزیم
هەروا عوسمانیش ئەوی هەڵبژارد
کاتی خوێندنەوەی یەک خست بۆ عیباد
یانێ مومتاز بوو لە لیجنەی تەحریر
لەبۆ حەوت نوسخەی قورئانی کەبیر