بابەتی٢

ئەو کەسانە کە هەموو قورئانیان لەبەر بووە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  617 مشاهده
زۆر کەس حافیز بوون بۆ هەموو قورئان
«تميم الدّاريعربی» و حەزرەتی «عثمانعربی»
«عُبادە» باوکی مەشهوور بە سامیت
چوارەم حەزرەتی «زيدعربی» کوڕی سابیت
«عبداللّهعربی»ی کوڕی عەمری کوڕی عاس
«عبداللّهعربی»ی کوڕی مەسعوودی خوا ناس
«اُبَيعربی» کوڕی کەعب، حەزرەتی «مُعاذعربی»
لەگەڵ «ابوزيدعربی» لە خەڵکی حیجاز
ئەو مەسحەفانە کە نیشان دران
لە پێش چاوانی شای پێغەمبەران
یەکەم مەسحەفی «ابن مسعودعربی» بوو
مەسحەفی «ابيعربی» دووهەم مەشهوود بوو
سێهەم مەسحەفی «زيدعربی»ی بە لەهجە
حەزرەت ئەیخۆندۆ بەو نەوع و نەهجە
هەر بە نەهجی ئەو جومهووری ئەسحاب
ئەیانخۆندەوە «احسن الكتابعربی»
بۆیە سددیق و عومەری فارووق
زەیدیان دیاری کرد بە شەخسی مەوسووق
بۆ نووسینەوەی قورئانی کەریم
لەپاش وەفاتی ڕەسوولی عەزیم
هەروا عوسمانیش ئەوی هەڵبژارد
کاتی خوێندنەوەی یەک خست بۆ عیباد
یانێ مومتاز بوو لە لیجنەی تەحریر
لەبۆ حەوت نوسخەی قورئانی کەبیر