بابەتی٤
قیرائاتی سەبعە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
776 مشاهده
ئەم حەوت لەهجەیە موتەواتیرن
لە ناو قوڕرادا هەموو زاهیرن
حەزرەت ئەیخوێندۆ قیرائەتەکان
بۆ هەر تیرەیێ بە لەهجەی خۆیان
لە لەهجەی حەزرەت گشت خەبەردار بوون
بۆ وەرگرتنی هەموو هۆشیار بوون
چین چین ئەو لەهجە گەییوە پێمان
بە جەمعێکی زۆر لە موسوڵمانان
یەعنی عولەمای بەرزی عەللامە
وەک «ابن الحاجبعربی» هەم «ابوشامهعربی»
لە تەواتورا ئیستیسنا ئەکا
ئەوەی تابیع بێ بۆ وەزعی ئەدا
بە وێنەی مەدد و ئیمالە و ئیشمام
«تخفيف الهمزهعربی» و وەزعی ئیددیغام
حەددی ئەمانە زەحمەتە بە چاو
کە بە تەواتور دیار بن و بڵاو
فەقەت حرووف و حەرەکە و سکوون
ئەسڵی ئەمانەیش بەبێ چەن و چوون
چونکی ئیعجازیان بۆ عام مەلحووزە
هەتا قیامەت عەینەن مەحفووزە