بابەتی١
چوارەم ڕوکنی چوارەمە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
762 مشاهده
ڕوکنی چوارەمین ئەی برادەران
تەسدیقە و باوەڕ بە پێغەمبەران
لەفزی پێغەمبەر یانێ پەیغامبەر
پەیغامی خودا دێنێ بۆ بەشەر
پێغەمبەر پیاوێ ئازاد لە بەشەر
شەرعی بۆ هاتبێ لای خودای ئەکبەر
لەبۆ تەربییەی عوقەلای ئافاق
بۆ خودا ناسی و ئوسووڵی ئەخلاق
بۆ لابردنی ڕەزیلەی نەفسی
بۆ دەفعی هەوا و ئارەزووی شەخسی
هەتا بەکار بێ بە ڕووناکی دڵ
بۆ ئیشی خۆی و تەدبیری مەنزڵ
بتوانێ بکا ئیدارەی بەشەر
لەسەر میقیاسی شەرعی پێغەمبەر
خۆلاسەی کەلام بگا بە کەمال
لەبەر پەیڕەوی وەزعی ئیعتیدال
لەسەر ڕەزای حەق وەربگرێ سزا
تا سەرفەراز بێ لە ڕۆژی جەزا
پێغەمبەر ئەبێ بە عەقڵ و ئیدراک
بە شەرم و شکۆ و بە ئەخلاقی چاک
پایەی باڵا بێ لە هاو عەسرانی
لەبەر تەربییەی ئوممەتەکانی
پێغەمبەر ئەبێ نەسەبی پاک بێ
نەسەبی دارای حەسەبی چاک بێ
باوک و دایکی ئەو بە فەزڵ و شەرەف
بۆ گەوهەری ئەو ببن بە سەدەف
ئەبێ بەری بێ لە کەسبی ڕەزیل
ئەوانەی عەیبن بۆ پیاوی جەلیل
ئەبێ مەحفووز بێ لە دەرد و عیللەت
ئەوەی قەبیحە بە تەبعی میللەت