بابەتی٣
واجباتی حەج چەندێکە؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
817 مشاهده
واجبی حەجە ئیحرام لە میقات
میقاتیش زۆرن بە گوێرەی وڵات
لە موزدەلیفە بە شەو بمێنی
لە نیوەی دوای شەوەکەی جەژنی
ڕەمی «جمرة العقبهعربی»ی مەخسووس
لە ڕۆژی جەژنا حەوت ڕەمیی مەنسووس
پاش سەر بڕینی دیاری قوربانی
پێش «طواف الرّكنعربی» زۆر بە جوانی
ڕەمی سێ جەمەرەی «ايّام التّشريقعربی»
هەریەکێ حەوت بەرد بە وەجهی تەحقیق
وەختی ئەمانە لەپاش زەوالە
تەرتیب لە بەینا بێقیل و قالە
ئەووەڵ و وەسەت، ئەمجا عەقەبە
لەسەر ئەمری شەرع وا موڕەتتەبە
مانەوەی زۆری شەوانی تەشریق
لە خاکی مینا واجبە تەحقیق
«طواف الوداععربی» بۆ ماڵ ئاوایی
بە زەوق و ئیخلاس کاتی جیایی
ئەم واجباتە هەرکامیان نەکەی
بە سەرێ حەیوان تۆڵەکەی ئەدەی