بابەتی٣

واجباتی حەج چەندێکە؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  598 بینین
واجبی حەجە ئیحرام لە میقات
میقاتیش زۆرن بە گوێرەی وڵات
لە موزدەلیفە بە شەو بمێنی
لە نیوەی دوای شەوەکەی جەژنی
ڕەمی «جمرة العقبهعەرەبی»ی مەخسووس
لە ڕۆژی جەژنا حەوت ڕەمیی مەنسووس
پاش سەر بڕینی دیاری قوربانی
پێش «طواف الرّكنعەرەبی» زۆر بە جوانی
ڕەمی سێ جەمەرەی «ايّام التّشريقعەرەبی»
هەریەکێ حەوت بەرد بە وەجهی تەحقیق
وەختی ئەمانە لەپاش زەوالە
تەرتیب لە بەینا بێقیل و قالە
ئەووەڵ و وەسەت، ئەمجا عەقەبە
لەسەر ئەمری شەرع وا موڕەتتەبە
مانەوەی زۆری شەوانی تەشریق
لە خاکی مینا واجبە تەحقیق
«طواف الوداععەرەبی» بۆ ماڵ ئاوایی
بە زەوق و ئیخلاس کاتی جیایی
ئەم واجباتە هەرکامیان نەکەی
بە سەرێ حەیوان تۆڵەکەی ئەدەی