بابەتی٤

بە چەن جۆر حەج و عەمرە ئەکرێن؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  825 بینین
ئەم حەج و عەمرە ئەکرێن بۆ عیباد
بە سێ تەریقە، ئەفزەڵیان «اِفرادعەرەبی»
ئیحرام ببەستێ بۆ حەجی شەریف
لەسەر میقاتی مەعلوومی زەریف
پاش حەج بڕواتە خاریجی حەرەم
ئیحرام ببەستێ بۆ عەمرە بێغەم
دووەم «قِرانعەرەبی»ە بۆ هەردوو یەک جار
ئیحرام ببەستێ و دەس بکا بە کار
سێهەم «تمتّععەرەبی» بەم نەوعە ئینسان
ئیحرام ببەستێ بۆ عەمرە جوان
لەپاش عەمرەکەی بە حوسنی مەنهەج
ئیحرام ببەستێ لە مەککە بۆ حەج
ئەهلی تەمەتتوع فەرزە سەر ببڕێ
حەیوانێکی ساغ بزنێ یا مەڕێ
حەوت یەکی گایێ یاخود وشترێ
جێگەی حەیوانێ سەربەخۆ ئەگرێ