بابەتی٤
بە چەن جۆر حەج و عەمرە ئەکرێن؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
814 مشاهده
ئەم حەج و عەمرە ئەکرێن بۆ عیباد
بە سێ تەریقە، ئەفزەڵیان «اِفرادعربی»
ئیحرام ببەستێ بۆ حەجی شەریف
لەسەر میقاتی مەعلوومی زەریف
پاش حەج بڕواتە خاریجی حەرەم
ئیحرام ببەستێ بۆ عەمرە بێغەم
دووەم «قِرانعربی»ە بۆ هەردوو یەک جار
ئیحرام ببەستێ و دەس بکا بە کار
سێهەم «تمتّععربی» بەم نەوعە ئینسان
ئیحرام ببەستێ بۆ عەمرە جوان
لەپاش عەمرەکەی بە حوسنی مەنهەج
ئیحرام ببەستێ لە مەککە بۆ حەج
ئەهلی تەمەتتوع فەرزە سەر ببڕێ
حەیوانێکی ساغ بزنێ یا مەڕێ
حەوت یەکی گایێ یاخود وشترێ
جێگەی حەیوانێ سەربەخۆ ئەگرێ